شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-23 23:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی جەخت لە ریشەکێش کردنی پاشماوەکانی تیرۆر لە عێراق دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەیەکدا ریشەکێش کردنی پاشماوەکانی تیرۆر و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کرد بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی کرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەوەش هاتووە، لەدیدارێکدا باس لەبارودۆخی گشتیی عێراق کرا و جەخت کرایەوە لە پاراستن و پتەو کردنی سەقامگیری، پاراستنی ئاسایش، سەلامەتی ھاوڵاتییان، بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت، پشتیوانی کردن لە ھێزە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێش کردنی پاشماوەکانی تیرۆر، کە مەرامیانە ئارامی ھەندێک ناوچە بشێوێنن.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ھەروەھا دووپاتکرایەوە لەگرنگیی سازان و یەکڕیزی نیشتمانی و پشتیوانی کردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان، ھاوکات بەگرنگییەوە باس لە پێویستیی کەم کردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و گرنگی پاراستنی سەروەریی و سەقامگیری عێراق و رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکە کرا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە