شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-22 19:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کۆبوونەوەی بارزانی و مالیکی دا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پرسە سیاسییە سەرەکییەکان نەکرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی بارزانی و نووری مالیکی باسی دوا پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و پێویستیی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی عێراق کراوە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوێکى بارەگای بارزانى، رۆژی چوارشەممە لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھاوئاهەنگیی بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوا پێشھاتەکانی ناو پرۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.

هاوکات تیشک خراوەتەسەر پێویستیی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی عێراق و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو و رەچاوکردنی پرەنسیپەکانی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگیی لە پرۆسەی حوکمڕانیدا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی تەحەدیاتی بەردەم داهاتووی عێراق، بابەتی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەی تیرۆر، کێشەی ژینگە و کەمئاوی و داواکاریی ھاووڵاتییان ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قۆناخی داھاتوو و تێپەڕاندنی تەحەدیاتی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە