شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-22 11:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نووری مالیکی گەیشتە هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرۆکایەتیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گەیشتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرۆکایەتی نووری مالیکی سەردانی هەرێمی کوردستان کردووە و لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی پارتی و یەکێتیدا کۆ دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەردانەکەدا دۆخی عێراق، پرسی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە