کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له عێراق به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت هاوپه‌یمانان له عێراق نامێنن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندووه، ''ساڵی 2011 کاتێک ئه‌مریکا له عێراق کشایه‌وه دواتر هێزی عێراق به‌چه‌ند ساڵێک دوای ئه‌وه له مووسڵ تێکشکا و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا داعش یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکی عێراقی داگیر کرد، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه پێویسته هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان هه‌مانگیی زیاتر بکه‌ن، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی هه‌یه ده‌کرێت زاڵ ببن به‌سه‌ر بارودۆخه‌که‌دا و ده‌کرێت ڕێگا بگرن له هه‌ر پێشهاتێکی خراپ.''
ناوبراو وتیشی، ''هه‌رێمی کوردستان به‌شێکە له عێراق و به‌پێی یاسا ئه‌و جۆره ڕێککهوتنهنانەی که ئه‌مریکا له عێراق، یان کوردستان بمێنێته‌وه، ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی عێراقه و کوردستانیش چالاکانه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌بووه له گفتوگۆی ستراتیژیی ئه‌مریکا و عێراق و به‌ڕاشکاوانه قسه‌ی خۆی کردووه و هه‌ر ڕێککه‌وتنێک له‌نێوان واشنتۆن و به‌غدا هه‌بووبێت کوردستانیش بڕیار و قسه‌ی خۆی هه‌بووه و ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریکا که ده‌کشێنه‌وه هێزی شه‌ڕکه‌رن، به‌ڵام به مانای ئه‌وه نایه‌ت هاوپه‌یمانان له عێراق نامێنن، نه‌خێر به‌ڵکوو شێوه‌ی مامه‌ڵه‌یان و شێوه‌ی مانه‌وه‌یان ده‌گۆڕێت.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر داعش به‌هێزتر بوو کوردستان ده‌توانێت داوا بکات هێزی ئه‌مریکا له کوردستان بمێننه‌وه؟ سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت: ''ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته مه‌ترسییه‌کان زیاتر بن، ئه‌وه ده‌کرێت و پێویسته قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بکرێت.''
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: "به‌داخه‌وه له‌ماوه‌یه‌کی که‌م هێرشی تیرۆستانی داعش کرایه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و له ئه‌نجامدا پۆلێک پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، دوای ئه‌و په‌لاماردانه دۆستانی کوردستان و هاوپه‌یمانان هاتنە سه‌ر خه‌ت و ئیدانه‌ی ئه‌و کرده تیرۆریستییه‌یان کرد و جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه که ده‌بێت هه‌ماهه‌نگییه‌کان زیاتر بکرێت و له‌و شوێنانه‌ی داعش هێرش ده‌کات بنه‌بڕ بکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران