فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا باره‌گایه‌كی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خانه‌سۆریان بۆردوومان کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا باره‌گای ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خانه‌سۆریان له سنووری قه‌زای شه‌نگال بۆردوومان كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، بۆردوومانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خانه‌سۆری كردووه له قه‌زای شه‌نگال، كه خه‌ڵكێكی زۆری تێدا كۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خانه‌سۆر هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه نه‌خستوه‌ته‌ڕوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران