ڕەئیسی: ناردنی لیژنەیەکی پسپۆڕ بۆ ڤییه‌نا نیشاندەری ئیرادەی جیدی ئێرانە لە دانوستانەکەندا/ ماکرۆن: سوورین لەسەر بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکان
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران به ئیمانوێل ماکرۆن هاوتا فەڕهنسییهکهی ڕاگه‌یاند، جێبه‌جێ کردنی پابه‌ندبوونه‌کانی تاران به پێی ڕێکه‌وتنی ئه‌تۆمی په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا و جێبه‌جێ کردنی پابه‌ندبوونه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه.
ئیبراهیم ره‌ئیسی راشیگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا گه‌مارۆکه‌ی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و ئه‌ورووپا پابه‌ندبوونی خۆی بهڕێکهوتنه ئه‌تۆمیه‌که جێبه‌جێ بکات، ئه‌وا هیچ نیگه‌رانییه‌ک له جێبه‌جێ کردنی پابه‌ندییه‌کانی ئێران نییه و به‌ته‌واوی پابه‌ند ده‌بین".
پرسی دانوستانه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران و کۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌کانی ڤییه‌نا له نێوان ئێران و لایه‌نه‌کانی ڕێکه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌شێکی دیکه‌ی ئەو بابەتانە بوو کە سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەسەر کرد.
لای خۆیەوە ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا وتی: لەم بوارەدا چەندین جار گفتوگۆمان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام داوە و مکووڕین لەسەر درێژەدان بە دانوستانەکان تا ئەو کاتەی کە دەگەنە ئەنجام.
لە کۆتاییدا سەرۆکی فەڕەنسا جەختی کردەوە: فەڕەنسا دەیهەوێت گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران تا گەیشتن بە چارەسەری پرسەکان درێژەی هەبێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران