بۆ جاری دووهەم سەردانی وەزیری وزەی ئێران بۆ پارێزگای کوردستان هەڵوەشایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- وەزیری وزەی ئێران بڕیار بوو سبەینی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی کارەبا و ئاوی کوردستان و کێشەکانی کەرتی وزە سەردانی پارێزگای کوردستان بکات بەڵام بۆ دووهەم جارە کە لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا سەردانەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
کوردپرێس:
عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی ئێران بڕیار بوو لە سەرووی شاندێکەوە سەردانی پارێزگای کوردستان و کەرتی ئاو و کارەبای پارێزگاکە بەسەر بکاتەوە بەڵام ئەم جارەش سەردانەکەی هەڵوەشایەوە.
بڕیار بوو لەو سەردانەی وەزیری وزەدا پاڵاوگەی ئاوی سنە و بەنداوە دروستکراوەکانی پارێزگای کوردستان بەسەر بکرێنەوە و وەزیری وزە لەگەڵ پارێزگار و دامودەزگای پێوەندیداری پارێزگاکەدا کۆ ببێتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران