شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-29 11:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەردار ئوسانلوو: پێویستە هەژای لە کوردستان نەهێڵرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- فەرماندەی قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران جەختی لە هەڵمەتی کاریگەر و ئۆمێدبەخش  بۆ نەهێشتنی هەژاری لە کوردستان، کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار محەمەد تەقی ئوسانلوو لە کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری کوردستان وتی: هیوادارین بە تەویری ئابووریی کارامە و کاریگەر و لەبەرچاو گرتنی هەموو شارەکانی ئەم پارێزگایە شایەتحاڵی نەهێشتنی هەژاری لە ڕوومەتی پارێزگای کوردستان بین.

ناوبراو ڕایگەیاند: کوردستان خاوەنی توانا و وزەی زۆرە بۆ گەشەسەندن و دەبێت هەموو تواناکان بەکار بهێندرێت.

لای خۆیەوە پارێزگاری کوردستان لەم کۆبوونەوەدا بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی هەموو تواناکانی خۆی بۆ بەرز کردنەوەی پێگەی کوردستان دەخاتە گەڕ، ڕایگەیاند: بڕیارە دەوڵەت دەستی پارێزگاکان لە کاروباری خۆیاندا کراوەتر بکات.

ئیسماعیل زارعی کووشا زیاتر وتی: یەکێک لە کێشەکانی ئێستای ئەم پارێزگایە ئەمەیە کە پڕۆژەی زۆر بەڕێوە براوە بەڵام ئەم پڕۆژەگەلە گۆڕانکاریی لە مەعیشەتی خەڵکدا دروست نەکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە