داعش له سنووری كوڵه‌جۆ په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و تیرۆرستانی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یانداوه له‌سنووری كوڵه‌جۆ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "تیرۆریستانی داعش له په‌لامارێكی ترسنۆكانه‌دا، په‌لاماری خاڵێكی پاسه‌وانیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لیوای 5ی پیاده‌یان له ته‌پكی كه‌ڵان له سنووری كوڵه‌جۆ دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، 4 پێشمه‌رگه بریندار بوون، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌توندی به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و چه‌كداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاوناوه و له‌ئێستادا بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دایه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران