وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم: 364 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆڕۆنا بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی تایبەت كۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 5425 پشكنین له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌و 364 كه‌س توشی كۆرۆنابوون و 16 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەممە 25ی تشرینی دوومی 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی تایبەت كۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند کە تیایدا هاتووە، 5425 پشکنین ئەنجامدراوە لەو ڕیژەیەش 364 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 322 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه لە ڤایرۆسە کە پێشتر هەڵگری بوون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، 16كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له هه‌ولێر بۆ ئەمڕۆ 2کەس گیانی لە دەستنەداوەو و4 له‌دهۆك و 6كه‌س له سلێمانی و 1كه‌س له گه‌رمیان و 1کەسی لە دەڤەری ڕاپەڕین و 1کەسیس لە هەڵەبجە بووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران