سەرۆک وەزیرانی عێراق: دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران لە سلێمانی قبووڵکراو نییە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتیی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له توویتێکدا تایبه‌ت به خۆپیشاندانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و شارى سلێمانى نووسیویه‌تى: "ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بەهەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی".
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه، "خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، به‌ڵام دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتیی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە".
بۆچوونی بەکارهێنەران