رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به په‌یکه‌ربه‌ندییه‌کی نوێی ئاسایشه بە ئامادەبوونی ئێرانیشەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌شداری کردن له دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 له پایته‌ختی به‌حره‌ین، ئاماژەی دا بە بەرنامەکانی چاکسازیی لە کابینەکەی خۆیدا و وتی بۆ جێبەجێ کردنی بەتەواوێتیی پێویستی بە کات هەیە.
سه‌باره‌ت به گرووپه‌کانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیش، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم گوتی: حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یێکی یه‌کانگیر نییه، به‌ڵام هه‌موو پێکهاته‌کانی ناو حه‌شد له یاسا ده‌رچوو نین و وه‌ک رایگه‌یاند، نابێت چه‌ک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه سیاسییه‌کان به‌کاربهێنرێت و ده‌بێت میلیشیاکان چه‌که‌کانیان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات دابنێن.
له به‌شێکی دیکه‌ی پانێڵه‌که‌یدا، مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستان کرد و دووپاتیکرده‌وه، هه‌رێمی کوردستان بووه‌ته وارگه‌یه‌کی سه‌قامگیر له ناوچه‌که، به‌ڵام وه‌ک جه‌ختی کرده‌وه، به‌رقه‌رارکردنی سه‌قامگیری له هه‌رێمی کوردستان بێ قوربانیدان نه‌بووه، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ش پێویسته کار بۆ سه‌قامگیری به‌رده‌وام بکه‌ین. روونیشی کرده‌وه، به‌داخه‌وه کاری به یه‌که‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که به‌دی ناکرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستیمان به په‌یکه‌ربه‌ندییه‌کی نوێی ئاسایشه، پێویسته وڵاتانی ناوچه‌که له‌نێو په‌یکه‌ربه‌ندی نوێی ئاسایش‌دا بن له ناویشیاندا ئێران و گوتیشی: نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیری ئابووری، هۆکاری به‌رده‌وامبوونی مه‌ترسییه‌کانی داعشن.
سه‌باره‌ت به پرسی کۆچ کردنیش، مه‌سروور بارزانی روونیکرده‌وه، کۆچ کردن دیارده‌یێکی جیهانییه و له هه‌موو شوێنێک هه‌یه، به‌ڵام تۆڕی شاره‌زا به مه‌رامی سیاسی، بارزگانیان به هاووڵاتیانی ئێمه کرد و جه‌ختی کرده‌وه، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هاووڵاتیان وه‌ک چه‌ک به‌کاربهێنرێن.
مه‌ترسی و کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانکاریی له که‌شوهه‌وای زه‌وی، به‌شێکی دیکه‌ی پانێڵه‌که‌ی مه‌سروور بارزانی پێکهێنا و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: گۆڕانکاری که‌شوهه‌وا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێکردووه.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌رده‌وامی گوته‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر دۆخی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوو و پرسه داراییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گوتی: له چه‌ند ساڵی رابردوودا ته‌نیا به 5%ی بودجه‌ی عێراق پرۆژه‌مان کردووه، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه 95%ی بودجه‌ی عێراق له چی خه‌رج کراوه؟
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان کوردستانی سووریاش بارزانی گوتی: ئیداره‌ی خۆسەر نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کوردانی سووریا ناکات و نابێت به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کورد دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بکات و دووپاتی کرده‌وه، ئێمه پشتیوانی دیالۆگی کوردی – کوردی ده‌که‌ین و گوتیشی: به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌کانی په‌که‌که، حکوومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسایی له‌گه‌ڵ کوردستانی سووریا نییه.
بۆچوونی بەکارهێنەران