مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته بەحرەین
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداری كردنی له دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 گه‌یشته مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، مەسروور بارزانی بە یاوەری شاندێکی حکوومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداری کردن لە کۆڕبەندی "دایەلۆگی مەنامە 2021".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه، "بڕیارە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرنگ، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا، وڵاتانی ئه‌وروپا، وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتیی ئه‌نجام بدات".
بۆچوونی بەکارهێنەران