شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-19 04:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مه‌سرور بارزانی: عێراق ده‌توانێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به‌خۆی ببه‌ستێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی لە دیدار لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند عێراق ده‌توانێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراقدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە ڕێگەی سوود وەگرتن لە توانا بەردەستەکانی هەردوولادا.

وەزیری کارەبای عێراق، ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە لە هەرێمی کوردستاندا بەدەستهاتوون لە بواری بەرهەمهێنان و دابەش کردنی کارەبا و ڕێگری کردن لە زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕی نیشتمانیی کارەبا و بەکارهێنانەوەی ئەو گازانەی لە کێڵەگانی نەوت دەسووتێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، کە دەکرێ لە ناوچەکانی دیکەی عێراقیشدا سوودیان لێ وەربگیرێت.

سەرۆکی حکوومەت، جەختی لە گرنگیی کارکردن لە سەر بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری بەتایبەتی لە بواری وزە کردەوە، بە جۆرێک کە سوود لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنانی وزە وەربگیرێت. دووپاتیشی کردەوە کە لە عێراق، توانا و شارەزایی و سەرچاوەی باش ھەن کە ئەگەر بە باشی سوودیان لێ وەربگیرێت، عێراق دەتوانێت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، پشت بەخۆی ببەستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە