شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-19 05:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیا كۆ بوونه‌وه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان كه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ کۆڕبەندی وەبەرھێنان و بازرگانی تورکیا – عێراق سه‌ردانی توركیایان كردووه‌، له‌گه‌ڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا، دۆخی وەبەرھێنان و بازرگانیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان؛ شاندەکەی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ مستەفا تۆزجۆ جێگری وەزیری بازرگانی تورکیا کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی وەبەرھێنان و بازرگانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستانیان کرد و ھەردوولا جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و لابردنی بەربەستەکانی بازرگانی کردەوە.

شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتوون لە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران کوردستان و سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان گەیشتنە ئیستەنبووڵ و ئەمڕۆ ھەینی بەشداری لە کۆڕبەندی وەبەرھێنان و بازرگانی تورکیا - عێراقدا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە