شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-16 07:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خانمە هۆنەرمەندێکی کورد، خەڵاتی یەکەمی پێشانگای هۆنەر دەستییەکانی تێنێسی ئەمریکای بەدەست هێنا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- خاتوو بێژەر ئاردینی بوو بە براوەی خەڵاتی یەکەمی پێشانگای دووساڵانەی هۆنەرەدەستییەکانی تێنێسی لە ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خانمی بێژەر ئاردینی هۆنەرمەندی کوردی دانیشتووی شاری ناشڤیڵ لە ئەمریکا، لە پێشانگای هۆنەر دەستییەکانی تێنێسی ئەمرکیا خەڵاتی یەکەمی ئەم پێشانگایەی مسۆگەر کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری تێنێسی کرافت، هۆنەری تێکڵاوی شێوەکاری-گوڵچنی خانمی بێژەر ئاردینی لە ڕکابەری لەگەڵ دەیان بەرهەمی هۆنەرمەندانی سەرانسەری ئەمریکا خەڵاتی یەکەمی بەدەست هێناوە.

ناوبراو دانیشتووی شاری ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنێسییە کە بەبۆنەی حەشیمەتی 20000 کەسیی ئەو شارە ناوی کوردستانی بچووکیان لەسەر داناوە.

بەرهەمەکانی ئەم خانمە هۆنەرمەندە کوردە ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکانی عێراقە کە بە وتەی ناوبراو بەرهەمەکانی بەشێکن لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە