ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای پێکهێنانی حکوومه‌تێکی گشتگیر له عێراق دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشوازی له راپۆرتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق و هاوکارییه‌کانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ستایشی گه‌لی عێراقیان کرد بۆ پابه‌ندبوونیان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگه ئه‌منیه‌کان و ره‌چاو کردنی رۆڵی یۆنامی له پشتیوانی کردنی هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی عێراق و کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ پلاندانان و جێبه‌جێ کردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جه‌ختیان له سه‌رکۆنه‌کردنی هه‌وڵی تیرۆرکردنی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌که‌نه‌وه که 7 ئه‌م مانگه کرایه ئامانج.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌که رایانگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌به‌کارهێنانی توندوتیژی بۆ چاره‌سه‌رکردنی سکاڵا و تانه‌کانی هه‌ڵبژاردن و داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ن، په‌یڕه‌وی یاسایی و ئاشتیانه بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و جۆره گله‌ییانه و هه‌وڵه‌کانیش بۆ لاواز کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکۆنه ده‌که‌ن.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هانی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ده‌ن، ڕێز له پڕۆسه‌ی پێناسه‌کراوی یاسایی بگرن و پێداچوونه‌وه‌یه‌کی دادوه‌ریی ئاشتیانه و سه‌ربه‌خۆ بۆ داواکارییه‌کانیان له کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و داواش ده‌که‌ن، حکوومه‌تێکی گشتگیر پێکبهێندرێت که چاکسازییێکی مانادار بۆ دابین کردنی پێداویستی و خواستی هه‌موو عێراقییه‌کان ئه‌نجام بدات.
بۆچوونی بەکارهێنەران