شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-15 05:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: پەنابەران لە‌لایەن قاچاغچی و بازرگانانی مرۆڤەوە فریو دراون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پەنابەرانی کورد لە‌لایەن قاچاغچی و بازرگانانی مرۆڤەوە فریودراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نیگەرانیی خۆی لە بارەی دۆخی پەنابەرانی كورد لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دەربڕی و نووسیویەتی: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هەموو ئەوانەی ئێستا لە سەر سنوورەكانی یەكێتی ئەورووپادان.

مەسروور بارزانی ڕاشیگەیاندووە، باش كردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەكی هاوبەشی هەموومانە.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەوان لە‌لایەن قاچاغچی و بازرگانانی مرۆڤ و چەند تۆڕێكی دەرەكی فریودراون.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكراشی كردووە، لە هەوڵدایە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندان و نووسیویەتی: لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە پەیوەندیدام و كار دەكەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە