شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-13 09:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق کە ڕۆژی هەینی 12ی تشرینی دووەمی 2021 بڵاوی کردۆتەوە ڕایگەیاندووە: "ڕه‌وشی كۆنترۆڵ كردنی په‌تای كۆرۆنا له‌ به‌شێک له‌ پارێزگاكان بەپێی پێوسیت نییه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌پۆڵی چواره‌می په‌تاكه‌ بڵاو بێتەوە".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی ئەو ڕێژەی کەمەی خۆکووتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسینی کۆڕۆنا هەیە، ئەگەری دروستبوونی مەترسی هەیە".

وەزارەتی تەندروستیی عێراق داواشی لە بنكه‌ و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان کردووە، ڕێککاری پێوست بگرنه‌به‌ر بۆ زیادکردنی ڕێژەی کوتان و هەروەها ڕێکخستنەوەی نەخۆشخانەکان و دابین کردنی قەرەوێلەی پێویست.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە