ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەمێنێتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی توویتەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا بڵاو بووەتەوە جەخت لە مانەوەی ئەو وڵاتە کراوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جارێکی دیکە بەرپرسان و ناوەندەکانی سەربە حکوومەتی ئەمریکا جەخت لە مانەوە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەکەنەوە بەڵام تەنها ئامانجی مانەوەیان بۆ شەڕی داعش دەگەڕێننەوە.
لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی توویتەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا بڵاو کراوەتەوە هاتووە: «داعش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەدژی خەڵکی سووریا و بەرژەوەندییە نەتەوایەتییەکانی ئەمریکا. ئەمریکا درێژە دادات بە ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لە سووریا بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش.»
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران