شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-13 06:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو ھاووڵاتیانەی هەرێم کە دەیانەوێت گەشتی ئێران بکەن دەبێت کارتی ڤاکسینی کۆرۆنایان ببێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەروازەی نێودەوڵەت باشماخ چەند رێنماییەکی بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی هەرێم بڵاوکردەوە، کە دەیانەوێت گەشتی ئێران بکەن.

کوردپرێس: بەپێی رێنماییەکان ھەر ھاووڵاتییەک ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت، پێویست ناکات ھیچ جۆرە پشکنینێک لەگەڵ خۆیدا ببات تەنیا بەکارتی ڤاکسینەکە گەشت دەکات و ھیچ بڕە پارەیەک نادات.

ھەروەھا ھەر ھاوڵاتییەک ڤاکسینی پێکوتەی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت ئەوا پێویستە پشکنینیPCR”ی پێبێت.

لە بەشێکی تری رێنماییەکاندا ھاتووە، لەکاتی گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەر ھاووڵاتیەک ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارھێنا بێت پشکنینی بۆ ناکرێت و تەنیا ڕێگەپێدانی بۆدەکرێت و ھیچ بڕە پارەیەکی لێوەر ناگیرێت.

ھەروەھا بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەو خوێندکارانەی لە ئێران دەخوێنن، پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام ھیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەر ناگیرێت، منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵیش پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت و تەنیا ڕێگەپێدانیان بۆ دەکرێت واتە ھیچ بڕە پارەیەک نادەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە