شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-11 08:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەپلیکەیشنی «هەژارانە» لە مەهاباد بڵاو کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بۆ یەکەمجار ئەپلیکەیشنی «هەژارانە» کە بریتیە لە وەرگێڕاوی چوارینەکانی عومەری خەیام بە دەنگی مامۆستا هەژار موکریانی لەلایەن دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەهابادەوە داڕێژراو و ڕوونوێنی کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد لە ڕێوڕەسمی پەردەلەسەرلادانی ئەم ئەپلیکەیشنە وتی: ئەم کارە دەستپێکێکە بۆ چەندین پڕۆژەی گەورەی دیکە کە بڕیارە لە داهاتوودا ئەو ناوەندە بڵاویان بکاتەوە.

بەڕێوەبەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد لەمبارەوە وتی: ئەم ئەپلیکەیشنە کە بۆ یەکەمجار لە مەهاباد ڕوونوێنی دەکرێت ڕێزلێنانێکی بچووکە لەبەرامبەر ئەرکە گەورەکەی سەرشانی مامۆستای گەورە و بەڕێزمان مامۆستا هەژار موکرایانی.

لە ڕێوڕەسمەکەدا هەروەها ڕێز لە بەرهەمهێنەرانی «ئەپلیکەیشنی هەژارنە» گیردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە