سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو: ئەنجامی ناسیۆنالیزم تەنها حوکمڕانی دیکتاتۆرییە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای سەدەیەک لە تاقیکردنەوەی ناسیۆنالیزم وه‌ک ڕێباز و ئایدۆلۆژیایه‌کی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەکەوێت کە ئەم رێبازە شکستی هێناوە و تەنها نموونه‌ی حوکمڕانی دیکتاتۆر و شۆڤێنی بەرهەمهێناوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر باسی لەوەش کردووە: "ناسیۆنالیزم وه‌ک ڕێباز و ئایدۆلۆژیایێکی سیاسی، بۆماوه‌ی زیاتر له‌یه‌ک سه‌ده ده‌بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌یتوانیوه ئه‌زموونێکی حوکمڕانی سه‌رکه‌وتوو پێشکه‌ش بکات".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "به‌پێچه‌وانه‌وه ئەم رێبازە ته‌نها نموونه‌ی سیستمی حوکمڕانی دیکتاتۆری و شۆڤێنی و پشتبه‌ستوو به‌هێزی سه‌ربازی بهرھەمھێناوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران