شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-10 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە خولی داهاتووی عێراقدا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی یەکێتیی ڕایدەگەیەنێت بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری لە خولی داهاتووی عێراقدا و لەمبارەشەوە لە ڕۆژانی داتوو گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دیموکرات دەست پێدەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی بەرپرسی ڕاگەیاندن ‌و پەیوەندییەکانی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتیی بەپێگەی مەعلومەی ڕاگەیاندووە: "پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی پێکهاتەی کوردیە و لەناو کوردیشدا بەتایبەت مافی یەکێتییە کە بەهیچ جۆرێک ئامادەنییە سازشی لەسەربکات".

بەوتەی سوورچی لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر چەندین پرس گفتوگۆ دەکەن، لەناویاندا پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ‌و بابەتەکانی تری پەیوەست بەپشکی کورد لە حکوومەتی داهاتووی عێراق.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە ئەگەرهات‌ و لەگەڵ پارتی لەسەر ئەو بابەتانە نەگەیشتینە لەیەکتێگەیشتن، ئەوە هاوشێوەی خولی پێشوو ململانێکە دەبەینە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە و کاندیدی یەکێتیش هەر بەرهەم ساڵح دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە