شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-10 06:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆپەراسیۆنی زستانی لە دژی پەکەکە لە کوردستانی تورکیا دەستی پێکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١ بۆسەر پەکەکە، بە بەشداریی هەزار و ٥٥٠ کارمەندی هێزه‌ ئەمنییه‌كانی تورکیا دەستی پێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١ دژبە پەکەکە، بە بەشداریی هەزار و ٥٥٠ لە هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگا شرنەخ راگەیاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ کە "به‌ ئامانجی ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژه‌ڤی وڵات و له‌ چالاكی خستنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه‌ کە مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت له‌ ناوچه‌كه‌ بن، ئۆپەراسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-١ لە شرنەخ ده‌ستی پێ كردووه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هەروەها باس له‌وه‌ كراوه‌ کە هەزار و ٥٥٠ كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كۆماندۆ، هێزی تایبه‌ت و گوندپارێز له‌ چوارچێوه‌ی ١٢١ تیمدا به‌شدارن لەو ئۆپەراسیۆنەدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر بەردەوامی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ره‌ن زستان کراوەتەوە بەشێوەیەکی پێداگرانه.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە