پارێزگاری سلێمانی: حكومەتی هەرێم لەسەر كۆچی بەلێشاوی هاوڵاتیان كۆدەبێتەوە
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس:
هەڤاڵ ئەبووبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە میانەی كردنەوەی بەشێكی نوێ لە بنكەی ژین بە "زەمەن"ی راگەیاند، هۆكاری سەرەكی كۆچی بەكۆمەڵ و ئامادەنەبوونی خەڵكیش كە بڕۆنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و نەبوونی هەلیكار دەگەڕێتەوە بۆ هۆكارێكی گرنگ كە لە خودی مرۆڤ گرنگترە ئەویش ئومێدە، دروستبوونی نائومێدی بەگۆڕانكارییەكان و ئایندەیەكی باشتر هۆكارێكی سەرەكی ئەو جوڵە مرۆڤایەتییە.
ناوبراو وتی "هیوادارم بتوانین ئومێد دروست بكەینەوە، چونكی ئەو رێگەیە بە سەرباز و تەلی دڕكاوی و فشار و بڕیار ناگیرێت، بەڵكو دەبێت بتوانین ئومێد دروست بكەینەوە كە مرۆڤ بە شكۆمەندی بژین".
پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای كرد، بڕیارە سەرەتا لەوەزارەتی ناوخۆ كۆبوونەوەی تایبەت لەسەر كۆچی بەكۆمەڵ بكات بۆ گەڵاڵەكردنی كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیار، پاشان حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەی لەسەر بكات.
هەروەها وتیشی "تەنها حكومەتیش لە نائومێدكردن بەرپرس نییە، بەڵكو ئۆپۆزسیۆنسش بەرپرسیارە، ئاڕاستە دینی و دەستەبژێرەكانیش لێی بەرپرسن، هیوادارم بتوانین بەهەموان ئومێد بپارێزین".
بۆچوونی بەکارهێنەران