شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-09 15:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە حەوت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 27 ملیار دۆلار کاڵای ئێرانی بەرەو عێراق و چین و تورکیا هەناردە کراون

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- فەرمانگەی گومرگی ئێران رایگەیاند، قەبارەی کاڵای ھەناردەکراوی وڵاتەکەی بۆ عێراق و چین و تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٧٥ ملیۆن تۆن بووە، بە بەھای زیاتر لە ٢٧ ملیار دۆلار.

کوردپرێس:

روحوڵا لوتفی بەڕێوەبەری فەرمانگەی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا، کە لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢١ەوە دەست پێدەکات وڵاتەکەی بە قەبارەی ٩٩ ملیۆن تۆن و بە بەھای ٥٥ ملیار دۆلار کاڵای ھەناردەی وڵاتانی جیھان کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، ئێران بە بەھای ٢٧ ملیار و ٧٤ ملیۆن دۆلار و بڕی ٧٥ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار تۆن کاڵای ھەناردەی چین و عێراق و تورکیا و ئیمارات و ئەفغانستان کردووە.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار ئێران قەبارەی کاڵای ھاوردەکراوی بۆ عێراق ئاشکرا کردووە، راشیگەیاندووە، کە لەناوچەکەدا و بەھۆی نزیکی سنوری نێوانیانەوە، عێراق بە پلەی یەکەم دێت بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە