مه‌سروور بارزانی: به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی خۆمان بۆ مسته‌فا کازمی دووپات ده‌که‌ینه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، به توندترین شێوه هه‌وڵی ترسنۆکانه‌ی تیرۆرکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌رکۆنه ده‌که‌ین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هه‌وڵی تیرۆرکردنی کازمی گوتی: "به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی خۆمان بۆ به‌ڕێز مسته‌فا کازمی بۆ چه‌سپاندن و پێشخستنی دیموکراسیه‌ت و سه‌قامگیری له وڵات دووپات ده‌که‌ینه‌وه".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، له رێگه‌ی سێ درۆنه‌وه هه‌وڵی تیرۆرکردنی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق درا، که به دوو درۆنی چاودێری و درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هه‌وڵه‌که جێبه‌جێ کرا و هێرشکرایه سه‌ر ماڵه‌که‌ی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران