له نەینەوا بە مووشه‌ک هێرش کرایەسەر سه‌ربازگه‌ی تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو مووشه‌کی جۆری کاتیۆشا له نزیک سه‌ربازگه‌ی سوپای تورکیا له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا که‌وتوونه‌ته خواره‌وه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراقی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووە ئه‌مشه‌و دوو مووشه‌ک ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی تورکیا له زه‌لکان کراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانی‌دا بۆ سایته هه‌واڵییه عێراقییه‌کان روونیکردووه‌ته‌وه، دوو مووشه‌کی جۆری کاتیۆشا له نزیک سه‌ربازگه‌ی سوپای تورکیا له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا که‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌کان رێوشوێنی ئه‌منییان گرتووه‌ته به‌ر و تا ئێستا له باره‌ی زیانه‌کانی ئه‌و مووشه‌کانه‌وه هیچ زانیارییه‌ک رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران