شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-08 04:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی هەوڵی تیرۆری کازمی پێویست بوونی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق نیشان دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت هەوڵی تیرۆری کازمی پێویستیی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق نیشان دەدات

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەکەین کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایەی نیگەرانی قووڵمانە.

ناوبراو دەشڵێت هەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت رووبەڕووی دەبینەوە و بە هەموو هێزمانەوە کاردەکەین بۆ سەروەری و سیادەی عیراق و هەرێم.

تاڵەبانی دەڵێت ئەم رووداوە پێمان دەڵێت کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی هەرێم و عیراق پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەش کاربکەین بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار و رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەی پێشێلی یاسا دەکەن و دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنی وڵات.

ناوبراو دەڵێت دووپاتیشی دەکەینەوە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە هێلی سوورە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە