زیندانییانی داعش له حه‌سه‌كه پشێوییان ناوه‌ته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئاژانسەکان باس لە دروست بوونی پشێوی لە زیندانی حەسەکە دەکەن و زیندانیانی داعش لەو سجنە ڕووبەڕووی پاسەوانەکانی زیندان بوونەتەوە.
کوردپرێس:
ئاژانسی هه‌واڵی سانای ره‌سمیی سووریا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه زیندانیكراوانی داعش له زیندانی حه‌سه‌كه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا پشێوییان دروست كردووه و رووبه‌ڕووی پاسه‌وانه‌كانی زیندانه‌كه بوونه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی: له كاتی روودانی پشێوییه‌كه‌دا هێلیكۆپته‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی زانیاری ئه‌و ئاژانسه، ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریكایی سه‌ردانی زیندانه‌كه‌یان كردووه و ویستوویانه ژماره‌یه‌ك له زیندانیكراوه‌كان بگوازنه‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه.
ئه‌و زیندانه‌ی پشێوییه‌كه‌ی تێدا به‌رپا بووه، له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)یە.
بۆچوونی بەکارهێنەران