شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-06 16:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاکادیمیسیەنێکی کوردی تورکیا بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی "بژی کوردستان لە زانکۆ دەرکرا و دەستبەسەریش کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئاکادیمیسیەنێکی کوردی تورکیا بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی "بژی کوردستان" سەرەتا هەڕەشەی کوشتنی لێکرا پاشان لێی درا و دوای دەرکرانی لە زانکۆش دەستبەسەر کرا.

کوردپرێس:

حیفزوڵڵا کوتوم ئاکادیمسیەنی کورد کە یاریدەدەری توێژینەوەی زانکۆی فوراتە سزای قورسی بەسەردا سەپا تەنها لە بەر ئەوەی ڕستەیێکی بڵاو کردبووەوە کە دەستەواژەی "بژی کوردستان"ی تێدا بووە و ئەو پەیامەی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردۆتەوە.

ئەو ئاکادیمیسیەنە کوردە پاش بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێکرا و دواتر لێدانیان کرد و لە سەر دەرکەی ژوورەکەی ئاڵای تورکیا هەڵواسرا و دواتر لە زانکۆ دەرکرا و لە کۆتاییدا بە تۆمەتی ئەندام بوونی لە دەزگا و دامەزراوەی تیرۆریستی دەستبەسەر کرا.

ناوبراو لە وەڵامی تۆمەتەکەیدا گوتوویەتی من ناو و ئاڵای کوردستانم بەکارهێناوە کە لە دیدارە فەرمییەکانی حکوومەتی تورکیا و هەرێمی کوردستاندا خودی حکوومەت بەکاری دەهێنێت و ئەردۆغان لە دیداری لەگەڵ مەسعوود بارزانی بەکاری هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە