شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-06 16:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان بەشداریی ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوێکی تورکیای کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی ئیلیسۆ ڕایگەیاند چێکردنی ئەو بەنداوە بە سەر ڕووباری دیجلەوە گەورەترین وەڵامە بۆ دوژمنانی تورکیا.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی شەمە 6ی نۆڤێمبێری 2021 لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی ئیلیسۆدا بەشداریی کرد و لە وتارێکدا ڕایگەیاند ئەو بەنداوە گەورەترین وەڵامە بۆ دوژمنانی تورکیا.

ئەردۆغان لە وتارەکەیدا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەڤزیۆنە فەرمی و حکوومییەکانی تورکیاوە ڕووماڵ دەکرا گوتی: سەرباری هەموو کێشە و ئاستەنگەکان توانیمان کاری بەنداوەکە بگەیێنینە قۆناغی کۆتایی. ئێمە لە بیری ناکەین کە پڕۆپاگەندەی ڕەش دژی حکوومەت کرا ئەو بەنداوە وەڵامێکی قورسە بۆ دوژمنانی تورکیا".

ناوبراو ناوی کەمال قلیچدار ئوغڵۆی هێنا کە سەرۆکی جەهەپەیە و هەروەها بە هەدەپەشی گوتی: "ئێمە ناوچەی تازەی حەسەن کیێفمان بە ستایلی پەیجەیی بۆ ژیانی هاووڵاتییان بینا کرد و ئەمە جەنابی قلچدار ئوغڵۆ تەنها بە قسەکردن ناکرێت. تۆش ئەی هەدەپە کە باڵێکی پەکەکەی ئایا ئێوە دەتوانن ئەمە بکەن؟ هەر دەتوانن پلانی واتان هەبێ؟".

ئەردۆغان لە کۆتاییدا هاواری کرد و ئیدعای ئەوەی کرد کە جیاوازی نابینن لە نێوان کورد و تورک و عەرەبدا و تەنها لە بەر خاتری خوا ئەوانی خۆش دەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە