مەسروور بارزانی جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر لە عێراق دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق گفتوگۆیان دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم کرد و پشتیوانیی ئەمریکاشی بۆ عێراقێکی فیدرال و سەقامگیر و خاوەن سەروەری دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم وێڕای سوپاس کردنی پشتیوانیی ئەمریکا، جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر کردەوە کە ماف و خواستەکانی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، چارەسەر بکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران