شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-26 10:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا و ڕووسیا بەدوای کەمکردنەوەی گرژییەکان لەنێوان تورکیا و کوردانی سووریادان

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئەندامێکی ڕێکخراوی ئاشوورییەکانی سووریا دەڵێت ئەمریکا و ڕووسیا داوایان لە تورکیا و کوردەکانی سووریا کردووە دەست هەڵبگرن لە دروست کردنی بەرەی سەربازیی دژ بە یەکتر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرژییەکانی لە باکووری سووریا بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزە کوردییەکانی سووریا و سوپای تورکیا زیاتر بوونەتەوە و تورکیا هەڕەشەی کردووە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی لەدژی کوردەکان دەست پێدەکات. ئەمەش لە حاڵێکدایە هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیە لەناوچەکەدا بوونیان هەیە.

گابریل مووسە، ئەندامێکی ڕێکخراوی ئاشوورییەکانی سووریا باس لە هەوڵەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دەکات و بۆ ڕێگری کردن لە دەستپێکی شەڕێکی دیکە لە باکووری سووریا لەنێوان کوردەکان و ئەرتەشی تورکیا.

ناوبراو بە ئاژانسی فەرمیی ئاشوورییەکانی وتووە مۆسکۆ و واشنتۆن بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە.

ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی ئاشوورییەکانی سووریا هەروەها باس لەوە دەکات کە بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سەربە تورکیا و هێزە کوردەکانەوە تا ئێستا ژمارەیێک لە گوندی ئاشوورییەکان خەساریان بەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە