شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-25 12:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی دابەزینی بەهای لیری تورکی سکەی لیری تورکی بۆ فرۆشتنی ئاسنەکەی دەتوێنرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پاش ئەوەی نرخی لیر بە شێوەیێکی بەرچاو بەرامبەر بە نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار کرد زۆربەی پارەی سکەی ئەو وڵاتە توێنراوەتەوە بۆ فرۆشتنی ئاسنەکەی.

کوردپرێس:

دراوی لیری تورکی بەرامبەر بە نرخی دۆلار لە دابەزینی بەردەوامدایە و پاش ئەوەش کە ئەردۆغان باڵوێزانی 10 وڵاتی لە تورکیا دەرکرد، نرخی لیر ڕێژەیێکی پێوانەیی دابەزینی تۆمار کرد.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی جمهوورییەت ئۆزکان یالیم نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەلانی (CHP) بەدواداچوونێکی ئەنجام داوە و بە پێی بەدواداچوونەکەی، بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ لێدانی سکەی لیر زیانی گەورەی تووش دەبێ بۆیە ئەو ئاسنەی بۆ سکەی لیر بەکار دەهێنرا دەوتێنرێتەوە چوونکە نرخی ئاسنەکە زیاتر لە نرخی سکەی پارەکە.

بە وتەی یالیم تێچووی لێدانی سکەی لیر لە تورکیا بە شێوەیێکی سەرسوڕهێنەر بەرزبوونەوەی تۆکار کردووە و لە سکەدا مس و نیکل بەکار دەهێنرێت کە نرخیان زۆر بەرزە.

بەپێی بەدواداچوونەکان بۆ لێدانی سکەیێکی یەک قرووشی بە بەهای 26 قرووش ئاسن بەکاردەهێنرێت و هەر لیرێکی تورکیا 100 قرووشە. ئەگەرچی یەک قرووشی لە مەعامەلە و کڕین و فرۆشتندا بەکار ناهێنرێت بەڵام بانکی ناوەند وەک پووڵە وردە بە هاووڵاتییانی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە