شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-25 11:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مستەفا کازمی و سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا پێوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیسپانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و باسیان لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ پیدرۆ سانشیز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئەنجام دا و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی بەهێز کردنی هاوکاریی نێوان عێراق و ئیسپانیا کردووە.

ئەوەش هاتووە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەبوارەکانی ئاسایش، ئابووری، پیشەسازی، ڕۆشنبیری، وەبەرهێنان و هەروەها شەڕی دژی تیرۆر و توندڕەوی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ستایشی چاکسازییە ئابووری و ئیدارییەکانی حکوومەتی عێراقی کردووە بەتایبەت جێبەجێ کردنی پڕۆژەی چاکسازی کە بووەتە کارنامەی حکوومەت، لای خۆیەوە کازمی سوپاسی هاوکارییە بەردەوامەکانی مەدریدی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە