شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-25 10:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى کەنەدا لە عێراق، کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازیی لە ئولریک شانۆن باڵیۆزى کەنەدا لە عێراق کرد بەبۆنەى کۆتایی هاتنى ئەرکییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/10/25 لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئەرک و ماندووبوونى باڵیۆزى کەنەداى لە عێراق بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکى نوێیدا بۆ خواست.

باڵیۆز کەنەداش دووپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان دەڕوانێت و هیواى خواست لە هەموو بوارەکاندە برەو بە پەیوەندییەکان بدرێت.

تاوتوێ کردنى هەڵبژاردنى عێراق و بەشداریى چاودێرانى کەنەدى لە پرۆسەى دەنگداندا، هەڵوێستى لایەنە کوردستانییەکان و تێڕوانین بۆ ڕەوشى دواى هەڵبژاردن، پرۆسەى پێکهێنانى حکوومەتى فیدراڵى عێراق، پرسى ئازادییەکان و ئازادیى ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە هەرێمى کوردستان، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون کە بەڕێز بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر ئامادەى بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە