لە مەخموور هێزێکی فەڕەنسا هێرشیان کردە سەر گرووپێکی داعش
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزێکی فەڕەنسا بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق لە مەخموور ئۆپراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵ کردنی پێگەکانی چەکدارانی داعش ئەنجامدا.
کوردپرێس: سەرچاوەیەک لەفەرماندەیی هێزی پێشمەرگە لەمەخموور بە خەندان-ی راگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی فەڕەنسا بە هاوکاریی سوپای عێراق لە شاخی قەرەچوغ بەرامبەر گوندی قەڵاتە سۆرانی سەر بەناحیەی قەراج لە مەخموور ئۆپراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵ کردنی پێگەکانی داعش ئەنجام داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا چەکدارێکی داعش کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، ئەو چەکدارانە ماوەی چەند رۆژێکە بوو لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە چاودێری دەکران و لەسەر زانیاری پێشمەرگە، هێزەکەی فەڕەنسا و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنەکەیان ئەنجام داوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران