وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاو کردەوە.
کوردپرێس: به‌پێی ئاماره‌كانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 26 کەس بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هەروەها له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه، لەدوێنێوە 1846 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.
هه‌روه‌ها لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 2669 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوەو 26 تووشبووش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، لەدوێنێوە 71537 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران