شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-22 15:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وجبەیەکی هاوکاری تەندروستی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، وجبەیەکی هاوکاریی تەندروستیی هاوپەیمانان بەسەر لیواکانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش كرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە چەند جۆرێک جانتای فریاگوزاری بە شێوە و قەبارەی جیاواز، کە پێشمەرگەکان و یەکەکانی پزیشکی لیواکان، دەتوانن لە کاتی شەڕ و هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا سوود لە کەلوپەلەکانی ناو ئەم جانتایانە وەرگرن.

راشیگه‌یاند، هاوکارییەکان چەند پێداویستیەکی دیكه‌ی پزیشکی لەخۆ دەگرێت، لەوانە (نه‌قالەی گواستنەوەی برینداران و جانتای کۆڵەپشتی فریاگوزاری سەرەتایی بەهەموو کەلوپەلێکی پێویستی پزیشکیەوە، بۆ ئەو شوێنانەی ئەمبۆلانسی پێ ناگات).

روونیكرده‌وه‌، ئەم هاوکاریانەی، کە دراون بەم هەشت لیوایە، بەشی یەکەمی کۆمەک و هاوکاریە تەندروستییەکانە بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كه‌ لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابین كراون.

جه‌ختی كرده‌وه‌، لە هەفتەی داهاتوودا هەمان هاوکاری بەسەر گشت لیواکانی دیكه‌ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێن، بۆ ئەم مەبەستە، سوپای هاوپەیمانان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی، لە پەیوەندی بەردەوام دان، بۆئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا، هەر پێداویستیەک و کەم و کوڕیەک لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەدا هەبێت، بۆیان دابین بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە