شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-18 15:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات: ڕووسیا به‌رپرسیاره‌ له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا بەرپرسیاره‌ لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەین عیسا.

کوردپرێس:

ئامینە عومەر، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات له‌باره‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ توركیا ڕایگه‌یاند، "رووسیا گوشار دەخاتە سەر هەسەدە بۆ ئەوەی عەین عیسا رادەستی حکوومەتی سووریا بکات"، هاوكات ڕووسیا به‌ به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ده‌زانێت.

بەوتەی ئامینە عومەر رووسیا ئەرکی خۆیی جێبەجێ نەکردووە بۆ پاراستنی عەین عیسا و راگرتنی هێرشەکانی تورکیا، هەربۆیە بە بەرپرسیاری دەزانێت لە هێرشەکان.

شه‌وی ڕابردوو چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌توركیا له‌ عه‌ین عیسا هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، پێشتریش توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نوێی سه‌ربازیی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە