شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-19 07:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی سەربازیی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بڕیارە شاندێکی سەربازیی عێراق بۆ تەواوکردنی کاری ژوورەکانی ھەماھەنگی، سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.

کوردپرێس:

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەنگاوی باش نراوە بۆ ھەماھەنگی و دروستکردنی چەندین ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک لیژنەی لاوەکییش پێک هێنراون''.

بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: "زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە نێوان پێشمەرگە و بەرگریی عێراق بەڕێوە چووە و بڕیارە شاندێکی سەربازیی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و بەھۆی ڕەوشی ئێستای عێراقەوە سەردانی شاندەکە دوا کەوتووە".

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "ھەرکاتێک بەغدا ئامادە بێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سەربازی، ئەوە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیی ھەیە بۆ ئەوەی دەست بە کردنەوەی ئەو ژوورانەی ھەماھەنگی و ئۆپەڕاسیۆن بکرێت و لە ناوچە دیاریکراوەکان پێکەوە بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش دەبینەوە''.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە