شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-17 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەیەکیان له‌ سیده‌كان بۆردومان كرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی تورکیا كاتژمێر 9:30 ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 17 ى 10 ى 2021،  بۆردوومانی ناوچە سنووریەکانی چیای به‌ربزینیان له‌ سنووری سیده‌كان كرد.

کوردپرێس: تەلەڤیزیۆنی کوردستانی TV بڵاوی کردەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەماوەی نیو کات ژمێردا سێ جار لووتکەی چیای بەربزینيان بەبیانووی ھەبوونی باره‌گاكانی چەکدارانی پەکەکە، لە نزیک سنوورەکانی ئێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەچڕی بۆردوومان کردووه‌.

بەھۆی ئەوەی کەشوێنەکەش دووری ئاواییەکانە، زیانەکانی ئەو بۆردومانە تا ئێستاكه‌ نه‌زانراوه‌، ھاوکات وێڕای بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەی چاودێری به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچەکە دەسوورێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە