ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی قبووڵ دەکەین و کار بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دەکەین
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له عێراق له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی قبووڵ کردووه و کارده‌که‌ن بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دوور له تائیفیه‌ت و حکوومه‌تێکی خزمه‌تگوزار پێکده‌هێنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که‌ی کۆمیسیۆن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانم ڕاگه‌یاند، گرنگ نییه چی بێت، ئێمه بۆمان ده‌رکه‌وت که کوتله‌ی سه‌درییه‌کان گه‌وره‌ترین کوتله‌ی هه‌ڵبژاردن و جه‌ماوه‌رییه، ئه‌وه‌ش به پشتیوانی و گه‌وره‌یی خوداوه‌یه".
سەدر راشیگه‌یاند، "ئێمه به‌دوای هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا ده‌گه‌ڕێین، نه‌ک هاوپه‌یمانێتیه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و یاخود گرووپیکی دیاریکراو، به‌ڵکوو چاودێری پاراستنی وڵات و ئاسایش و سه‌روه‌رییه‌که‌ی ده‌که‌ین".
موقته‌دا سه‌در داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کانی خه‌ڵکی عێراق کرد: "پێکه‌وه به‌شداری له چاکسازی وڵات‌دا بکه‌ن، له گه‌نده‌ڵی و داگیرکاری و ئاساییکردنه‌وه و تیرۆر و پشتبه‌ستن و ملکه‌چی ڕزگاری بکه‌ن".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران