شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-13 05:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆشکی سپی: خۆشحاڵین بەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەچوون

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کۆشکی سپیی ئەمریکا لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند خۆشحاڵن بەئارامی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەش کرد، واشنتن خۆشحاڵە بەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەچون و لەم کاتەدا چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم، رەوتی سەدر بە بەدەستهێنانی 73 کورسی و بەجیاوازییەکی گەورە پێش لیستەکانی دیکە کەوت و بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە، جێن ساکی لەم بارەیەوە وتی، واشنتن نایەوێت لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رەوتی سەدر بڕیار و حوکمی پێشوەخت بدات، بەڵام هیوادارن دوای پێکهێنانی لەگەڵ حکوومەتی نوێدا کاربکەن.

وتەبێژی کۆشکی سپی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مستەفا کازمی و حکومەتەکەی کرد بەهۆی ئەوەی سەرکەوتوو بوون لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەکەیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە