شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-13 05:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیریی خۆی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا درێژە پێدەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند کۆمەڵگای جیهانی پشتگیرییەکانی خۆی بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا درێژە پێدەدا و ڕێگری دەکات لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لە بەیاننامەیەکدا کە لە توویتەری فەرمیی خۆی بڵاوی کردۆتەوە جەخت دەکاتەوە لە درێژەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان.بەمەیشەوە، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش ئەو هێرشەی لە باکووری سووریا کرایە سەر هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە هێزە کوردەیەکانی بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لەو هێزانە کرد. ژمراەیێک لە شرۆڤەکاران و میدیا جیهانییەکان ئەو هەڕەشەیە بە هۆشدارێک ناو دەبەن بۆ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سێیەمی تورکیا لەدژی کوردانی سووریا.

بەڵام هاوپەیمانان لە توویتەکەیدا باسی لە ئامادەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە بۆ ڕێگری کردن لە هەڵاتنی 10000 زیندانیی داعش لە زیندانەکانی ژێر کونترۆڵیاندا.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە لە 80 وڵاتی جیهان پێکهاتووە لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردۆتەوە کە کۆمەڵگای جیاهانیی لەپێناو بەرژەوەندیی ناوچەکە پشتگیرییەکانی خۆی بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا درێژە پێدەدات و ڕێگری دەکات لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە لەو ناوچانەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە