شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-11 15:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و بەرهەم ساڵح لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێگەیشت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم کرد و هەڵبژاردنی بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ناو برد.

هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ ئەو ئەنجامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستی هێناوە.

هەردوو لا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە گشت لایەنەکان، هەرچی زووتر بکەونە گفتوگۆ و بە هاوکاری و هەماهەنگی کار بکەن بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بخەنە خزمەت بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق و خزمەتێکی شایستەی سەرجەم گەلانی عێراق بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە