شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-27 19:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەدەپە پڕۆژەیێکى دیکە بۆ چارەسەری پرسى کورد لە تورکیا ئامادە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکى گشتیى پارتى ئاشتى و دیموکراسى گەلان(هەدەپە) رایدەگەیەنێت، پرۆژەیەکیان بۆ چارەسەرى پرسى کورد لە تورکیا ئامادە کردوە کە لە ١١ مادە پێکهاتووە.

کوردپرێس:

میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، پرسی کورد پێویستە بە چارەسەرە و دواکەوتنى ئەو پرسە زیان لە دیموکراسیى تورکیا دەدات، بۆیە ئێمە لەگەڵ بوونى سیستەمێکى دیموکراسى پەرلەمانیداین کە هەموو دەسەڵاتەکان لە یەکتر جیا بکرێنەوە و گەلانى تورکیا لەرێی ئەو پەرلەمانەوە بوونى خۆیان گوزارشت لێ بکەن.

ئاماژەى بەوەش کرد، پڕۆژەیێکیان بۆ چارەسەری پرسى کورد ئامادە کردووە کە لە 11 ماددە پێکهاتووە کە شێوازێکى نوێی بەرێوەبردن لە خۆ دەگرێت و دژی دانانی قەییومن لەسەر شارەوانییەکان و سەرجەم دامەزراوەکان بە جۆرێک کە نابێت چیدیکە دەسەڵاتی دادوەری وەک ئامرازێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئۆپۆزیسیۆن بەکاربهێندرێت.

هاوسەرۆکى هەدەپە داوای چارەسەری دیموکراسییانەی کێشەی کورد لە تورکیا دەکات داواش دەکات کە پەرلەمان رۆڵی دیموکراسیانەى خۆى لەو چارەسەرەدا ببینێت.

سانجار دەڵێت، کێشەی کورد لە تورکیا کێشەیەکى بنەڕەتى و ریشەییە کە پێویستە بە چارەسەرەو نابێت دوا بخرێت، هەدەپەش لەم رووەوە چی بکەوێتە سەر شانى ئەنجامى دەدات".

لە ساڵى ٢٠١٣ پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا راگەیەنرا کە تیایدا پرۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنى پرسى کورد لەو وڵاتەدا رێکەوتنى لەسەر کرا لەنێوان حکومەتى تورکیاو عەبدوڵا ئۆجەلان لە دوورگەى ئیمرالی، بەڵام ساڵى ٢٠١٤ رەجەب تەیب ئەردۆغان تاکلایەنە کۆتایی بە پڕۆسەى ئاشتى هێناو شەڕی لەدژی پەکەکەو هەدەپە دەست پێکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە