شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-27 12:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی: لە دەرئەنجامی ریفراندۆم زیانی گەورەمان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆكی یەكێتی، رایگەیاند کەرکووک لای یەکێتی ھێڵی سوورە و راستە لە دەرئەنجامی ریفراندۆم و بەھەند وەرنەگرتنی پێشنیاری وڵاتانی دۆستمان زیانی گەورەمان کرد، بەڵام بێھیوا نەبووین و یەکێتی بۆ ساتێکێش کەرکووکییەکانی جێنەھێشت.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکووک لەگەڵ سەرکردایەتی کەرکووک کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دوای ئەوەی سەرکردایەتی کەرکووک راپۆرتێکیان لەسەر کۆی ھاوکێشە و پرسە سیاسی و ئەمنییەکان و دۆخی کورد لە ناوچەکە و ھەڵمەتی سەرخستنی ھاوپەیمانیی کوردستان خستەڕوو، بافڵ تاڵەبانی وتەیێکی ھەمەلایەنەی لەبارەی دۆخی گشتی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە سیاسەتی نوێی یەکێتی کرد کە رەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و بەرژەوەندییە گشتییەکانە.

تاڵەبانی روونیکردەوە کەرکووک لای یەکێتی ھێڵی سوورە و وەک سەرۆک مام جەلال وتوویە قودسی کوردستانە، لەبەرئەوە خزمەت کردنی کەرکووک و کەرکوییەکان لەپێشینەی خەباتمان دەبێت و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوەیە تایبەتمەندی و کوردستانی بوونی کەرکووک بپارێزین.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی: "راستە لە دەرئەنجامی ریفراندۆم و بەھەند وەرنەگرتنی پێشنیاری وڵاتانی دۆستمان زیانی گەورەمان کرد، بەڵام بێھیوا نەبووین و یەکێتی بۆ ساتێکێش کەرکووکییەکانی جێنەھێشت، کە ئەمە بەرپرسیارێتی مێژویی و نەتەوەیی ئێمە بووە لە داھاتووشدا ھەر لێرە دەمێنینەوە و خزمەت دەکەین، ئەرکی سەرکردایەتی کەرکووکیشە پارێزەری راستەقینەی بەدیھێنانی داواکارییەکانی کەرکووکییەکان بن و زیاتر لەناو خەڵک بن و خزمەتی شارەکە بکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە